فەرماندەی ‌هێزەکانی سوریای دیموکرات

“رەققە و گەلەکەی شایەنی ژیانێکی شکۆمەندانە و سەلامەتن”

964+

ژیوار خدر

فەرماندەی ‌هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت، ئێمە لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ئەو رووداوانە دەکەین کە لە رەققە روودەدەن، ئاسایش و سەقامگیری شارەکە لە پێشینەی کارەکانمانە، رەققە و گەلەکەی شایەنی ژیانێکی شکۆمەندانە و سەلامەتن ئێمەش درێخی ناكەین بۆ گەیشتن بەمە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی مــ*ـــەزڵــ*ـــوم عەبدی فەرماندەی ‌هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری جاران)ـی خۆی رایگەیاند، خەڵکی رەققە دڵنیا دەکەینەوە کە پابەندین بە چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان بە شێوەیەکی ئاشتیانە، و رێگە بە هیچ پێشێلکارییەک نادەین و پابەندبوونمان دووپات دەکەینەوە بۆ لێپرسینەوە لە هەر لایەنێک کە دەسەڵاتەکەی بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە بەکاردەهێنێت.

روونیکردووەتەوە، “رەققە و گەلەکەی شایەنی ژیانێکی شکۆمەندانە و سەلامەتن و ئێمەش لە هیچ هەوڵێک بۆ گەیشتن بەم کارە بەدوور نابین، و بەڵێن دەدەین کە هەنگاوی کردەیی و شەفاف بۆ چارەسەرکردنی بارودۆخی ئێستا دەنێین، هەروەها کاردەکەین بۆ دڵنیابوون لەوەی دەنگی ئێوە لە هەموو بڕیارێکدا ئامادە و بیستراو دەبێت.”

ئاماژەی بەوەشداوە، کە دوژمنی هاوبەشی سوورییەکان کەوتووە و لەگەڵ رووخانی ئەو رژێمەدا ، رێگە بۆ ئەوان خۆش بووە کە هەموو کێشەکانیان لەسەر مێزی دیالۆگ چارەسەر بکەن.

دەشڵێت، “ئێمە پێمان وایە کە سوریا شایەنی ئەوەیە داهاتووی خۆی دوور لە رق و کینە و دووبەرەکی پێکەوە بنیات بنێت، گفتوگۆی نەتەوەیی هەمەلایەنە تاکە رێگەیە بۆ گەیشتن بە خواستەکانی سوریەکان بۆ دادپەروەری و کەرامەت و ئاشتی.

مەزڵوم عەبدی: روخانی رژێمی سوریا ساتەوەختێکی مێژوویە

مەزڵوم عەبدی: روخانی رژێمی سوریا ساتەوەختێکی مێژوویە