دیمەنێکی سلێمانی لە شاخی گۆیژەوە _ وێنە: 964
پۆلیس قسەی بۆ 964 کردووە
لە پشتی گۆیژە شەڕ روویدا و کەسێک گیانی لەدەستدا
964+
دیلان محەمەدجەزا
سەرچاوەیەکی پۆلیس بۆ 964 پشڕاستی کردەوە، لە ناوچەی دۆڵەمیرانی پشت شاخی گۆیژەی سلێمانی، شەڕ لە نێوان چەند کەسێکدا روویداوە و کەسێک بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
سەرچاوەکە کە ئاگاداری رووداوەکەیە و بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ پەیامنێرمان کردووە، باسی لەوەکرد ئەوەی کوژراوە تەمەنی 28 ساڵە.
سەرچاوەکە ویستی ناوی ئاشکرانەکرێت، بەڵام ئەوەی درکاند کە لەنزیک دوکانی فرۆشتنی کحول شەڕەکە روویداوە، جگە لە گیان لەدەستدانی هاوڵاتییە 28 ساڵەکە، کەسێکی دیکەش بریندار بووە و رەوانەی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار کراوە.
لەگەڵ ئەوەی ئەمشەو شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینییە، خەڵکێکی زۆر روودەکەنە ئەو ناوچەیە، سەرچاوەکە باسی لەوەنەکرد هاوڵاتییەکە بەچی گیانی لەدەستداوە، بەڵام وتی، ئێستا تەرمی ئەو کەسەی گیانی لە دەستداوە لە پزیشکی دادی سلێمانییە و لێکۆڵینەوەی لە بارەوە دەکرێت.