هەواڵەکان لەگەڵ توانا
خۆتان لە قەرەی فاسۆلیای تەڕ مەدەن و کارتی زیرەکیش موچەی 900 ژنی کەرکوکی بڕی
ژووری هەواڵ
ئەم ماوەیە تا دەتوانن خۆتان لە قەرەی فاسۆلیای تەڕ مەدەن، ئەگر کڕیتان خۆماڵییەکە بکڕن، چونکە ئەوەی لە دەرەوە بێت گومانی ژەهراویبوونی هەیە.
زۆربەی ئەو فاسۆلیا تەڕەی ئێستا لە بازاڕدایە هی خوارووی عێراق و ئێرانە، ئەمەش رێژەی زۆری نیتراتی تێدایە.
موچە وەگرتن بە کارتی زیرەک ئەم بەزمەشی هەیە، 900 ژنی کەرکوکی کە چەند ساڵە موچەی تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی وەردەگرن، لەبەر ئەوەی موچەکانیان بە کارتی زیرەک لە دەرەوەی کەرکوک وەرگرتووە، موچەی هەموویان بڕدراوە.
دوێنێ هەواڵمان کرد کە سەرۆکی شارەوانی خانەقین گۆڕاوە، بەڵام ژینگە پارێزەکان ئەوەیان قبوڵنەکردو ئەمڕۆ دژی گۆرینی سەرۆکی شارەوانی گردنوونەوەو دەیانوت دەبێت خانەقین بۆ کوڕی خانەقین بێت.
ئەمڕۆ لە هەڵەبجە کەسێک ویستوویەتی 150 کیلۆ دۆشاوی خورمای خراپ بباتە ناو شار، بەڵام پێی زانیراوە دەستی بەسەردا گیراوەو هەمووی فەوتێندرا.