راهێنەرە کوردەکەی سەگی پۆلیسی گەیشتە بەغدا

+964
هێرۆ مەولودی

رزگار فەرهاد، کە خۆی بە تاکە راهێنەر و بەخێوکەری سەگی پۆلیسی لە هەولێر ناو دەبات، بەشداریی فێستیڤالێکی لە بەغدا کرد و سەگەکانی خۆی تێیدا نمایش کرد.

رزگار فه‌رهاد دەربارەی بەشداریکردنی لە فێستیڤاڵی عێراق بۆ نمایشی سەگی پۆلیسی لە بەغدا، بە تۆڕی 964ی وت، “وه‌ك تاکە کوردێک بانگهێشتی فێستیڤاڵه‌كه‌یان کردم، بە نمایشکردنی سەگی پۆلیسی لە جۆری بەلجیکی بەشدارییم کرد و خۆشحاڵ بووم”.

“وەک کوردێک توانا و راهێنان و شێوازی بەخێوکردنی سەگی پۆلیسیم نمایش کرد”، رزگار فه‌رهاد وای وت.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا، شاری هەولێر توانای هەیە ئەم جۆرە فێستیڤاڵانە ئەنجام بدات و چالاکییه‌كانی خۆی و شارەکانی دیكه‌شی تێیدا نمایش بکرێت.

رزگار فەرهاد و بەشێک لە بەشداربووانی فێستیڤاڵەکە.

رزگار فەرهاد خاوەنی نزیکەی 100 جۆر سەگە، لە جۆرەکانی بەلجیکی و ئه‌ڵمانی و چەنن جۆرێک له‌ سەگی پۆلیسی، نزیکەی 10 ساڵە کاری بەخێوکردن و راهێنانی ئەم جۆرە سەگانە دەکات.