مەفرەزەیەکی پۆلیسی راپەڕین دەردەکەوێت وێنە:پۆلیسی راپەڕین.
12 ملیۆن و نیویان دزیوە
لە قەڵادزێ سێ تۆمەتبار دەستگیر کران
964+
توانا نەقی
لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی قەڵادزێوە سێ کەس دەستگیر کراون کە تۆمەتبارن بە دزینی زیاتر لە 12 ملیۆن دینار لە ماڵێک.
ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، لەسەر سکاڵای هاوڵاتیەک کە بەوتەی خۆی لە ماڵەکەیدا پارەی لێ دزراوە، دەستبەجێ هێزەکانیان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوە و دوای ئاشکراکردنی ناسنامەی تۆمەتبار دەستگیرکراوە.
دەشڵێت، دوای لێکۆڵینەوە ئەو کەسە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و لەسەر هەمان بابەتیش دووکەسی دیکەش دەستگیر کراون.
بڕی پارە دزراوەکە پێکهاتووە لە 12 ملیۆن و 500 هەزار دینار، ئێستا سێ تۆمەتبارەکە بە پێی مادەی 444 لە یاای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.