دڵ لە دڵ مەدەن بژمێرەکان لە دەرگاتان دەدەنەوە

باران و ئینتەرنێت و تابلێت سەرژمێرییان درێژکردەوە

+964

ژووری هەواڵ

باران و ئینتەرنێت و تابلێت چوار رۆژی دیکە سەرژمێرییان درێژکردەوە، بۆیە ئەگەر تائێستا کارمەندانی سەرژمێری نەهاتوونەتە ماڵتان دڵ لە دڵ مەدەن ئەمڕۆ سبەی دێن.

لە بازاڕەکانی خۆمان خەڵک سەریان کردووەتە سەر کڕینی لیرەی سووری و دەیکڕن، رۆژ بە رۆژیش نرخەکەی بەرز دەبێتەوە، وتەبێژی بازاڕی دۆلاری سلێمانیش دەڵێت پەلەی لێمەکەن کەس نازانێت لیرە چی بەسەردێت.

لە دهۆک و لە کوردستان هەست بە غەریبی ناکەم، ئەمە قسەی ئیلهام شاهین ژنە هونەرمەندی دیاری میسری بوو کە لە فێستیڤاڵەکی دهۆک خەڵاتکرا، ئیلهام و زۆر هونەرمەندو سینەماکاری خۆمان و دەرەوە لە دهۆک کۆبوونەتەوە، بۆنەکەش یانزەیەمین فێستیڤاڵی سینەمایی دهۆکە.

ناوچە پیشەسازییەکەی هەڵەبجە دەبوو ئێستا لەبەر قەرەباڵغی خەڵک و ئۆتۆمبێل بەرنەکەوتایە کەچی چۆڵ و هۆڵەو نە تەقەیەک دێت و نە رمبەیەک، نۆزدە ساڵە پیشەوەران چاوەڕێن ئاوەدانبکرێتەوە کەچی هەر هیچ.