دیمه‌نێكی قه‌ڵاكه له سنوورى قه‌زاى هه‌ریر... وێنه‌كان: سۆزدار ئه‌حمه‌د.
شوێنه‌وار: بودجه‌یه‌كی زۆرى پێویسته بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى
له هه‌ریر به‌شێكی قەڵاكەی خانزادى میرى سۆران و میرسلێمانی براى رووخاوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى قه‌زاى هه‌ریر قه‌ڵایه‌كی خانزادى میرى سۆران و میر سلێمانى براى هه‌یه، به‌شێكی رووخاوه و به‌شه‌كه‌ى دیكه‌شی به‌ره‌و داڕوخانە، شوێنه‌وار ده‌ڵێت، رووپێویان بۆ كردووه به‌ڵام نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى بودجه‌یه‌كی زۆرى ده‌وێت.
سۆزدار ئه‌حمه‌د، ژینگه‌پارێزێكی سنوورى هه‌ریره، سه‌ردانى ئه‌م قه‌ڵایه‌ى كردووه و ده‌ڵێت، له شوێنێكی سه‌خت دروستكراوه، ته‌نیا رێگایه‌ك بۆ ئه‌م قه‌ڵایه ده‌چێت.
قەڵاكە، قەڵاكە لە دوو نهۆم پێكهاتووە، بە دووری سێ كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته بەشی رۆژهەڵاتی هەریر،هه‌زار و 22 مه‌تر لەسه‌ر ئاستی رووى دەریاوە بەرزە، لە بەرزایی زیاتر لە 400 مه‌تر لە ئاستی دەوروبەریدا لەسەر لوتكە شاخێك دروستكراوە.
لە بەشی باشووردا رێگایەك لە دامێنی چیاكە بۆ سەر قەڵا بە شێوەی پێچاوپێچ سەر دەكەوێت، هەندێ شوێنی دیواری قەڵا وەك خۆی ماوەتەوە كە بەرزییەكانییان لە نێوان نزیكه‌ى شه‌ش مه‌تر بەرز دەبێت، شوراکەى نزیکەی سێ كیلۆمه‌تر دەبێت پانیەکەی نیو مەتره و لە قسڵ و گەچ دروستکراوە.
له‌ناو قه‌ڵاكه، چەندین بیری ھەڵکەندراون بۆ گڵدانەوەی ئاو لە هەندێك شوێن پەیژەی بەردین دروستكراوە، بەڵام لە ئێستادا زۆربەی رووخاوە.
كه‌یفی مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شوێنه‌وارى هه‌رێم، به 964ـى وت، ئه‌م قه‌ڵایه یه‌كێكه له شوێنه‌واره تۆماركراوه‌كان و كارى رووپێویكردنیشی بۆ ئه‌نجامدراوه.
وتیشی “له پلانماندایه كارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ته‌واوى قه‌ڵاكه ئه‌نجام بده‌ین، به‌ڵام به‌هۆى نه‌بوونى بودجه نه‌متاوندراوه هیچ كارێكی بۆ بكرێ”ز
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌هۆى ئه‌وه‌ى شوێنى قه‌ڵاكه زۆر سه‌خته‌و پێكهاته‌ى قه‌ڵاكه‌ش فراوانه، بودجه‌یه‌كى زۆرى پێویسته بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى.
به‌پێی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان، خانزاد و میر سلێمانى لە سەدەی پازدەهه‌مدا دەسه‌ڵاتێكی فراوانیان هەبووە و ئەوکات هه‌ریریان وه‌ك پایتەختی میرنشینی سۆران ناساندووه.