شەقامی سەرەکیی هەواری شار، فۆتۆ: شارەوانیی سلێمانی
شارەوانی هەڵمەتی دەستپێكرد
زیادەڕۆیی سەرشەقامەكانی سلێمانی لادەبرێن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، رێکخستن و لابردنی زیادەڕۆیی سەرشەقام و شۆستەکان بەردەوامە و بۆ ئەمەش تیمەكانیان هەڵمەتێكیان دەستپێكردووە.
شارەوانیی سلێمانی ئەم ئێوارەیە 9.12.2024 بڵاویكردەوە، تیمەکانی بەشی لابردنی سەرپێچی و زیادەڕۆیی لە بەردەوامی رێکخستن و لابردنی زیادەڕۆییەکان بۆ سەر موڵکی گشتی، هەڵمەتێکیان بۆ شەقامی سەرەکیی هەواری شار بەمەبەستی لابردنی ئەو زیادەڕۆییانەی کرابوونە سەر شۆستە و شەقامەکان کە مافی هاوڵاتیانە ئەنجام دا.
ئاماژەیان بەوەش كردووە، لە هەڵمەتەکەدا سزای ئەو دوکاندارانە درا، کە زیادەڕۆییان کردبووە سەر موڵکی گشتی و پابەندی رێنماییەکانی شارەوانی نەبوون، هەروەها داوا لەسەرجەم فرۆشیارانیش کرا کە هاوکار بن لە پاراستنی موڵکی گشتی.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بەپێی یاسای ژمارە (3) ساڵی (2018)ی پەرلەمانی کوردستان، کاری یاسایی بەرامبەر دیاردەی زیادەڕۆیی دەکات و سزای هەر كەس و دوكاندارێك دەدات زیادەڕۆیی بكاتە سەر موڵك و شوێنە گشتییەكان.
بەشێکى شەقامى هەوارى شار دادەخرێت
شارەوانی سلێمانی
ئاڵا 1300 مەترییەکەی ئەمساڵ دەکاتە 4300 مەتر
سلێمانی درێژترین ئاڵای هەڵکرد و دەشیەوێت ساڵی داهاتوو ریکۆردی جیهانی بشکێنێت
بڕیاریان چییە؟
شارەوانی: بەشێک لە هێماکانی 100 مەتری سلێمانی شێوێندراون
بۆ رووبەڕووبوونەوی لافاو
تیمی شارەزا و ئامێری فریاگوزاری لەناو گەڕەکەکانی سلێمانی جێگیر دەکرێن
"کەسێک دەستبەسەر کراوە"