سەرۆکی شارەوانی بۆ 964:

شەقامەکانی شارە حەیاتەکە بە ئاڵای کوردستان دەڕازێندرێنەوە

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

سەرۆک شارەوانی سلێمانی چووەناو خۆپیشاندانە ملیۆنییەکە و دەڵێت، پلانیان هەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا شەقامەکانی شارە حەیاتەکە بە ئاڵای کوردستان بڕازێننەوە.

لەیلا عومەر سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لەناو خۆپیشاندەراندا قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “بەگوێی هەموو دونیادا چرپاندمان کە هەر کورد بووین و هەر کورد دەبین”.

لەیلا عومەر پێشنیازێکی پەیامنێری 964ـی بەلاوە جوانە کە هاوشێوەی دامودەزگاکان لەناو دوکانەکانی شاری سلێمانیش ئاڵای کوردستان دابنرێت، دەشڵێت، “پلانمان هەیە پێش مانگی رەمەزان ئاڵایەکی زۆر لە شەقامەکانی سلێمانی دابنێین”.

ئەمڕۆ بەناوی “هەینی کوردان” لە سلێمانی و هەولێری پایتەخت و کەرکوک و چەند شوێنێکی دیکەی کوردستانیش خۆپیشاندان و گردبوونەوەی جەماوەری بۆ پاڵپشتی لە کوردانی رۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری