هەواڵەكان
وەزارەتى دارایى بەردەوامە لە ناردنى لیستى موچە بۆ بەغدا و بازنەى بایکۆتیش فراوان دەبێت
964+
وەزارەتى دارایى هەرێم لە ناردنى لیستى موچەى فەرمانبەرانى بۆ بەغدا گرجوگۆڵە و حسابەکەى ساف کردوو و لیستى کۆتا مانگى ئەمساڵیشى نارد، بەڵام موچە خۆران هێشتا چاوەڕێى موچەى مانگى 10 ن.
هەر لەسەر دواکەوتنى موچە، بازنەى بایکۆت فراوانتر دەبێت، ئەمڕۆ جگە سلێمانى کەرکوکیشى تێکەوت.
دیوانی چاودێری دارایی عێراق دەڵێت، لە هەر پێنج فەرمانبەرێکى هەرێم تەنیا یەکێک ماوە موچەکەیان تەوتین نەکرابێت، چونکە ئێستا 80%ـى هەموو فەرمانبەرانی هەرێم موچەکانیان بە بانکی کراوە.
ئەمڕۆ، یانزەیەمین فێستیڤاڵی سینەمایی دهۆک بە بەشداری دەستپێدەکات و بۆ ماوەی هەشت رۆژ بەردەوام دەبێت، چەندین ئەستێرەی جیهانی و عەرەبیش لەوێ دەبن.