پیشەوەرانی کۆیە
18 ساڵە بە دەست بە قوڕ و چڵپاوی شەقامەکانی ناوچەی پیشەسازییەوە دەناڵێنن
964+
گۆڤەند فەتاح – کۆیە
وا بۆ 18 ساڵ دەچێت پیشەوەرەکانی کۆیە دەناڵێنن بە دەست قوڕ و چڵپاوی زستانان و تەپوتۆزی هاوینان لە شەقامەکانی ناوچەی پیشەسازی، شارەوانیی کۆیەش دەڵێت نەبوونی سیولە لە بانکەکانی حکومەت و گواستنەوەی ناوچەی پیشەسازی بۆ شوێنێکی دیکە، هۆکاری ئەنجامنەدانی قیرتاوەکەیە.
محەمەد میرحاج، سەرۆکی شارەوانیی کۆیە، بە 964ی وت، چەندین جار بۆ ئەو بابەتە و چەندین کێشەی خزمەتگوزاری تر سەردانی هەولێرمان کردووە و داوامان لە وەزارەتی دارایی کردووە بودجەیەکی تایبەت بۆ ئەو شەقامانەی ناوچەی پیشەسازی خەرج بکرێت بەڵام بە هۆکاری نەبوونی سیولە لە بانکەکاندا رەفز دەکرێتەوە و قبوڵ ناکرێت.
وتیشی، “هۆکارێکی تر کە پرۆژەکە ئەنجامنادرێت، گواستنەوەی ناوچەی پیشەسازییە بۆ شوێنێکی ديكە، بەڵام هەرکات بودجەی پڕۆژەی قیرتاوکردنەکە جێبەجێ بکرێت، ئێمە ئەنجامی دەدەین و چاوەڕێی گواستنەوەکەی ناکەین”.
سەرۆکی شارەوانیی كۆیە ئاماژەی بەوەش کرد، “ئێمە هەرجارێک پێویست بێ لەسەر بودجەی شارەوانی، تێکەڵەڕێژی شەقامەکان دەکەین و بە کاتی چارەسەری کێشەکە دەکەین”.
ناوچەی پیشەسازی لە کۆیە کە پێشی دەوترێت (سناعە)، دەکەوێتە سەرەتای شەقامی ئیسکان، ساڵی 2006 دامەزراوە و تا ئێستا ژمارەی دوکانەکان لەو ناوچەیەدا نزیک دەبێتەوە لە 1000 دوکان.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
شارەوانیی كۆیە چەند شوێنێك بەكرێ دەدات
كۆیە
کارەکانی تەواو نەكراوە
رێگا بەدیلەکەی هەیبەت سوڵتان بەکەڵکی هاتوچۆ نایەت
"کارێکی تیرۆریستییە"
چەند گۆڕێکی کریستیانەکانی هەرمۆتە شێوێنراوە و نیگەرانی دروست كردووە
"گەشتیار ئاگریان كردووەتەوە"
ئاگرەكەی دارستانی هەیبەت سوڵتان کۆنتڕۆڵ کرا
"قۆناغی زۆر باشی بڕیوە"