شوێنی چەکی کیمییایی بووە

ئیسرائیل دەڵێت : ئێمەین بۆردومانی دیمەشق دەکەین

ژوولی عەدنان

دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل دەڵێت ئێمە سەنتەری توێژینەوەی زانستیمان لە دیمەشق بۆردومان کردووە، چونکە چەکی کیمیایی و موشەکی بالیستی لێ دروستکراوە.

لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەی یەدیعوت ئەحرەنوتی ئیسڕائیلی دەڵێت: سوپای ئیسڕائیل دەستیگرت بەسەر شاخی (شەیخ ئەلسوری) بەبێ هیچ بەرگرییەک.

ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ دواى 53 ساڵ حوکمڕانى و سەردەستەیى، حوکمى بنەماڵەى ئەسەد بە هەڵاتنى بەشار ئەسەد و دارودەستەکەی کۆتایى هات.

بەرەبەیانى ئەمڕۆ، چەکدارانى ئۆپۆزسیۆن گەیشتنە دیمەشق و سەربازانى حکومەتى سوریا بەبێ تەقە پارێزگاکەیان رادەستکرد و حوکمى ئەسەد کۆتایى هات، ئۆپۆزسیۆنیش بە فەرمى کەوتنى رژێمەکەى راگەیاند.