پەیوەندى بە سوریاوەیە
گەشتە ئاسمانییەکانى نێوان بەغدا و بەیروت راگیران
964+
وریا فەتاح
وەزارەتى گواستنەوەو گەیاندنى عێراق بڵاوى کردەوە کە گەشتە ئاسمانییەکانى فڕۆکەخانەى بەغدا بۆ بەیروت راگیراون.
وەزارەتەکە لە راگەیەنراوێکدا بڵاوى کردووەتەوە، بەمەبەستى دڵنیابوون لە پارێزراوى سەرنشینان، کۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراق راگرتنی کاتی گەشتەکانی نێوان بەغدا و بەیروت رادەگەیەنێت.
وەک باسکراوە، ئەم بڕیارە بەهۆى ئەو رووداوە ئەمنییانەى سوریاوەیە کە رێگاى سەرەکى ئەو گەشتە ئاسمانیانەى نێوان بەغدا و بەیروتە.
هێڵى ئاسمانى عێراق داواى لەو گەشتیارانە کردووە کە زەرەرمەند بوون بەهۆى ئەو بڕیارەوە، پەیوەندى بە ئۆفێسەکانیانەوە بکەن بۆ بە دەستهێنانى زانیارى و بژاردە بەردەستەکانیان، لەوانەش دووبارە دانانی کاتەکانی گەشتەکان یان گەڕاندنەوەی پارەى بلیتەکانیان.
دەشڵێت: بەردەوام دەبین لە چاودێریکردنى دۆخەکە بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەى گەشتەکان.