ئەسەد کەوت

جــــــ*ۆلانی: نزیکبوونەوە لە دامەزراوە گشتییەکان قەدەغەیە

964+

توانا نەقی

دوای کەوتنی ئەسەد و رۆشتنە ناوەوەی چەکدارانی تەحــــ*ریر شام بۆ ناو دیمەش و سەرۆکی جوڵانەوەکە رایگەیاند کە هیچ کەسێک بۆی نییە نزیکی دامەزراوە گشتیەکان ببێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دامەزراوە گشتییەکان لە سوریا لەژێر چاودێری محەمەد غازی جەلالی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی سوریادا دەمێننەوە تاوەکو بە فەرمی رادەست دەکرێن”.

محەممەد غازی جەلالی، سەرۆکوەزیرانی سوریا لە بەیاننامەیەکی ڤیدیۆییدا قسەی بۆ سوریاییەکان کرد و تیایدا رایگەیاند، کە ماڵەکەی بەجێنەهێشتووە و بەنیازی ئەوە نییە وڵاتەکەی بەجێبهێڵێت.

دەشڵێت، داوا لە هەموو هاووڵاتیان دەکەم زیان بە موڵکی گشتی نەگەیەنن چونکە دواجار موڵکی خۆیانە و من لێرەم لە ماڵەکەمدا و جێم نەهێشتووە.

چەژدارانی تەحــــ*ریر شام ئێستا لەناو دیمەشقن و لە چەندین شوێنی دیکەوە پەیکەری ئەسەد روخێنراوە، لە شەویشەوە نازانرێط بەشار ئەسەدی سەرۆکی سۆریا بۆ کوێ هەڵاتووە.