هێزەکانى سوریاى دیموکرات
هەردوو سنورەکەی سوریا لە دەست سوپادا نەمان
هەسەدە گەیشتە بوکەمال
964+
ژوورى هەواڵ
هەردوو خاڵە سنوورییەکەی سوریا لەگەڵ عێراق و ئەردەن لە دەست سوپای ئەو وڵاتەدا نەمان، یەکێکیان هەسەدە گرتیە دەست و ئەوەی تریان ئەحرار شام.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوى کردەوە، هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستیان گرت بەسەر دەروازەی سنوری بوکەمال لە نێوان سوریاو عێراق، لە دیوی عێراقیشەوە تائێستا دەروازەکە (قائیم) بە کراوەیی ماوەتەوە.
هەسەدە: لە سنوورى دێرەزوور و رۆژئاواى فورات جێگیر بوون
ئەم هێزانە مەزڵوم عەبدی فەرماندەییان دەکات، ئەمڕۆ عەبدی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا وتی،” ترسیان لە جموجۆڵی داعش هەیە، بۆیە هەموو ئامادەکارییەکیان گرتووەتە بەر، وتیشی ”ئاستی هەماهەنگیمان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و روسیا زیاتر بووە”.
لە خوارووی سوریاشەوە خاڵی سنوری نسیب لەنێوان سوریاو ئەردەن لەدەست سوپادا نەماو چەکدارانی سەر بە ئەحرار شام چوونەتە ئەوێ.
وەزارەتی ناوخۆی ئەردەن رایگەیاند تا کاتێکی نادیار ئەو خاڵە سنوورییەیان داخستووە، لێدەگەڕێن ئەردەنییەکان بگەڕێنەوە، بەڵام رێی چوون نادەن.