ئەو بۆریانەی نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهان دەگوازنەوە
لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران
“دەیانەوێت كێشەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان چارەسەر بكەن”
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ بەشێك لە ئەندامانیان گفتوگۆیان لە بارەی هەمواری یەكەمی یاسای بودجە كردووە، بە تایبەتی لەو بەشەی پەیوەندی بە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان هەیە و تا ئێستا لە نێوان بەغدا و هەولێر كێشەی لەسەرە.
لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران لە راگەیاندراوێكدا ئەمڕۆ پێنجشەممە 5.12.2024 بڵاویكردەوە، بە ئامادەبوونی سەرۆكی لیژنەكە عەتوان عەتوانی و بەشێك لە ئەندامان پێنجەمین کۆبوونەوەی خۆیان ئەنجام دا بۆ تاوتوێکردنی رەشنووسی یاسای یەکەمین هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی 2023-2025.
ئاماژە بەوەش كراوە، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی هەموارکردنەوە كراوە، بە ئامانجی پێگەیشتن و ئامادەکردنی بە شێوەیەکی گونجاو بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی و کۆتاییهێنان بە کێشە و ناکۆکییەكانی نێوان حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێم لە بارەی نەوت و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی كوردستان بۆ دەرەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا روونكراوەتەوە، “ئامادەبووان بڕیاریان دا داواکارییەکی فەرمی پێشکەش بە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران بکەن بۆ هەڵگرتنی خوێندنەوەی دووەم لە بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان، بەمەبەستی تەواوکردنی گفتوگۆی ئەم یاسایە، بەو پێیەی لیژنەی دارایی هێشتا چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی دەكات، ئەو داتایانەی لێیان داواکراوە بینێرن سەبارەت بە میکانیزمی چۆنیەتی پارەداركردنی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت.
ئەم راگەیاندراوە لە كاتێكدایە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران دواخرا و ئەنجام نەدرا، بەهۆی تەواونەبوونی نیسابی یاسایی، هەروەها بەشێك لە فراكسیۆنە كوردییەكان بایكۆتی كۆبوونەوەكەیان كرد.
لە ئاداری 2023 هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دوای بڕیارەكەی دادگای ناوبژیوانیی پاریس وەستاوە و بەم هۆیەوە، وەك حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق ئاماژەیان پێكردووە، زیانی سەدان ملیۆن دۆلاری بە خەزێنەی هەردوولا گەیاندووە.
کۆمپانیایەکی بەریتانی داهاتی فرۆشی نەوتی کوردستانی بەرزکردووەتەوە
نەوتی کوردستان
بەندەری جەیهان ئامادە دەكرێت
عێراق بەرەو نەوتی هەرێمی كوردستان جوڵە دەكات
پێشوازى لێدەکات
هەڵوێستى وەزارەتى سامانە سروشتییەکان لەبارەى دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوت
"بەغدا هیچ بیانویەکى نەماوە تا پارە نەنێرێت"
هەموارى یاساى بودجە پەسەندکرا و هەناردەى نەوتى هەرێم دەستپێدەکاتەوە
ئەگەر دەنگى لەسەر بدرێت