زیانی گیانی نەبووە

کارگاییەکی پلاستیک و دار لە ئاکرێ سووتا 

هیڤی دێوالی – دهۆک

کارگەییەکی پلاستیک و دار لە قەزای ئاکرێ سووتا، بەرگری شارستانی ئاکرێش دەڵێت، پێنج تیمی ئاگر کۆژێنەوە ئاگرەکەیان کوژاندەوەو زیانی گیانی نەبوو.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە2024.12.5 ، لە قەزای ئاکرێ کارگایەکی گەورەی پلاستیک و دار سووتا و زیان بە ئامیرەکان و کەلوپەلی کارگەکە کەوتووە .

ئیبراهیم فەریق ،بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ بە 964ـی وت ، پەیوەندی بە ژووری کۆنترۆڵی ئاگرکوژێنەوە کرا  ،کە کارگایەکی  پلاستیک و دار ئاگری گرتووە و ئامیرەکان سووتاون بەڵام زیانی گیانی نەبووە.

وتیشی، ئاگرەکە بەهۆی یەکێک لە ئامێرەکانی ناو کارگاکەبووە، لەلایەن پێنج تیمی ئاگرکۆژێنەوە کۆنتڕۆڵکراوە .

زیانی ماددی زۆرن بەڵام لیژنەیەک پێکهاتووە بۆ دیاریکردنی زیانەکان.

پێداچوونەوە – ژوولی عەدنان