"بەبۆنەی "یادی شەهیدبوونی فاتیمەی زەهرا

سبەی لە کەرکوک پشووە

964+

ژێوار خدر

پاریزگاری کەرکوک بڕیاریدا سبەی پێنجشەممە 5.12.2024 لە سەرجەم دامودەزگاکانی شاری کەرکوک دەوام رابگیرێت بەبۆنەی یادی “شەهیدبوونی فاتیمەی زەهرا”

روونیشیکردووەتەوە، پشووەکە فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان و زانكۆی تەكنیكی باكوور و كۆلێژەكانی لەسەر داوای سەرۆكی زانكۆی ناوبراو ناگرێتەوە، بە هۆی بوونی تاقیكردنەوەی خوێندكارەكانیان .

جگە لەمانە، لە دیوانی پارێزگا و فەرمانگەكانی و سەرجەم خوێندنگە و زانكۆ حكومی و ئەهلییەكان پشووە.

دەشڵێت،  “راگرتنی دەوامی سبەی هاوكاتە لەگەڵ یادی شەهید بوونی (فاتیمەی زەهرا)”.

سبەینێ لە کەرکوک کرایە پشوو

سبەینێ لە کەرکوک کرایە پشوو