ده‌نگۆى بردنى ورچه‌كه ره‌تكرایه‌وه
“ورچه مۆمیاكراوه‌كه‌ی باڵەکایەتی هه‌ر له چۆمانه و له‌ناو دیوانى قایمقامییه‌ته”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌نگۆى بردنى ورچه مۆمیاكراوه‌كه‌ى چۆمان بڵاوكرایه‌وه، له گرته ڤیدیۆیه‌كدا ده‌رده‌كه‌وێت كه ورچه‌كه له ئۆتۆمبێل باركراوه و ده‌یبه‌ن بۆ شوێنێك، به‌ڵام قایمقام ده‌ڵێت “ورچه‌كه له ناو دیوانى قایمقامییه‌ته”.
ده‌نگۆگه له‌گه‌ڵ گرته ڤیدیۆكه له سۆشیاڵ میدیاكانى سنوورى ئیداره‌ى سۆران بڵاوكراوه‌ته‌وه و پرسیارى ئه‌وه كراوه، كه نازاندرێت ئه‌و ورچه بۆ كوێ ده‌به‌ن.
له په‌یوه‌ندییه‌كدا ئه‌حمه‌د بارزان عه‌لیكۆ، ئه‌وه‌ى بۆ 964 دووپاتكرده‌وه ورچه‌كه نه‌براوەته هیچ شوێنێك و ئێستاش له‌ناو دیوانى قایمقامییه‌ته له چۆمان.
وتیشی “به‌نیازین شوێنێكى تایبه‌تى نمایشكردن به ورچه‌كه و هه‌ندێك ئاژه‌ڵى دیكه‌ى وه‌ك به‌راز و رێوی، كه له‌لایان مۆمیاكراون، له‌و شوێنه له‌ناو قایمقامییه‌ت دابنێک و بیانپارێزن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ورچه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی كاتى بۆ فێستیڤاڵى پاییزه‌ى چۆمان له ده‌ره‌وه دانابوو و گه‌ڕاندوویانه‌ته‌وه ناو قایمقامییه‌ت.
ورچەکە، لە جۆرى ورچى قاوەییە لە رۆژى 13.8.2024 بە کوژراوی له كوێستانێكی باڵه‌كایه‌تى له سنوورى قه‌زاى چۆمان دۆزرایه‌وه، ده‌ركه‌وت شوێنەواری فیشەک بەسەر جەستەیه‌وه دیاربوو، دواى هێنانه خواره‌وه‌ى گه‌یه‌ندرایه هه‌ولێر و كارى مۆمیاكردنى بۆ كرا و دواتریش گه‌ڕاندرایه‌وه سۆران.
تا ئێستاش هیچ كه‌سێك وه‌كو بكوژى ورچه‌كه دەستگیرنەکراوه.