پێشتر لەلایەن دادگاوە داواکرابوون
پۆلیسی ئاکرێ سێ تۆمەتباری دەستگیرکرد
964+
ژێوار خدر
پۆلیسی ئاکرێ ئەمڕۆ سێشەممە 12.3.2024 رایگەیاند، نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سیپە، توانیویانە دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن، کە پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە لە پێی ماددەی 413، لە دادگای تاوانی دهۆک.
ئاماژەی بەوەش داوە، نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئاکرێش بەهەمان شێوە کەسێکی دیکەیان دەستگیر کردووە، کە پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە بە پێی مادەی 5ـی یاسای بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە.
دەشڵێت، لە دوای بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە هەر سێ تۆمەتبارەکە راگیراون و دوای تەواوبوونی رێکارەکان هەر سێ تۆمەتبارەەکە دەگوازرێنەوە بۆ دادگای تاوانی دهۆک.