لە پێنجوێن
104 مین لە جۆری ڤاڵمارا V69 لەناوبران
964+
ژێوار خدر
لە کێڵگەیەکی مینی پێنجوێن بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی، 104 مین و پاشماوەی جەنگی لەناوبرد
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 1.12.2024، تیمی تەقاندنەوە (EOD)ی بەڕێوەبەرایەتی چالاکییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی، لە کێڵگەمینی “شێخەکوژراو” لە قەزای پێنجوێن 104 مین لە جۆری ڤاڵمارا (V69) ، بە رێگەی تەقاندنەوەی ناکارەبایی لەناوبرد.
دەشڵێت، مینەکان لە هەمان کێڵگەمینی ئاماژەپێدراو و لە کاتی ئەنجامدانی کاری پاکسازیدا کۆکرابوونەوە.