ئەم ماوەیە ماسی مەخۆن گرانبووە
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
نرخی یەک کیلۆ ماسی لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ حەوت هەزار دینار بەرز بووەتەوە، بەرپرسێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاویش دەڵێت: ئێستا وادەی بەرهەمهێنانی ماسی نییە و کەمبووەتەوە.
بەر لە هاتنی وەرزی زستان، نرخی ماسی لەنێوان 4 بۆ 5 هەزار دیناردا بوو، بەڵام ئێستا نرخەکەی بۆ 7 هەزار دینار بەرزبووەتەوە.
جەمال حسێن، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی سامانی ئاژەڵی سلێمانی بۆ تۆڕی964ی ئاشکرا کرد، ئێستا بەرهەمهێنانی ماسی لەناوخۆ کەم بووەتەوە، ئەوەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکەی.
تۆڕی 964دەزانێت، بەرهەمی ناوخۆی بەرهەمهێنانی ماسی ساڵانە نزیکەی حەوت هەزار تۆنە، بەڵام پێویستیی هەرێم دوانزە تۆنە لە ساڵێکدا و ئەوەی تر لە ئێران و عێراقەوە هاوردە دەکرێت.
زیاتر وتیشی “لەگەڵ وادەی پێگەیشتنی بەرهەمی ماسیی ناوخۆ نرخی ماسی دادەبەزێتەوە” جەمال حسێن وای وت.