"تەمەنی 16 ساڵە"

کەسێک لەسەر دزینی پارەی مزگەوتێکی چوارقوڕنە دەستگیر کرا

ژووری هەواڵ

پۆلیسی راپەڕین دەستگیر کردنی کەسێکی لە چوارقوڕنە راگەیاند کە پارەی ناو سندوقی خێرخوازی مزگەوتێکی ناحیەکەی دزیوە.

دەستگیر کراوەکە تەمەنی 16 ساڵە و بڕی 498 هەزار و 500 دیناری سندوقێکی خێرخوازی لە مزگەوتێکی ناحیەی چوارقوڕنە دزیوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 1.12.2024، پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، “دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا تۆمەتبار لە بەردەم پۆلیس و دادوەری لێکۆڵینەوە دانی نا بە تاوانەکەیدا کە هەستاوە دزینی بڕی 498 هەزار و 500 دیناری عێراقی لە ناو سندوقی خێرخوازی مزگەوتەکەدا.

تۆمەتبارەکە لە رێگەی کامێراکانی چاودێری ناسراوەتەوە و لەدوای دزیەکە پۆلیس ئاگادار کراوەتەوە. لەئێستادا تۆمەتبار بە پێی مادەی 444 لە یاسای سزادانی عێراقی و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.