نەخۆشییەکە روو لەزیادبوونە

لە دهۆک 15 حاڵەتی نەخۆشی ئایدز تۆمارکراون

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

لە پارێزگای دهۆک 15 حاڵەتی نەخۆشی ئایدز تۆمارکراون، بەرپرسی هۆبەی نەخۆشیە گواستراوەکانیش دەڵێت، ئەمساڵ سێ حاڵەتی نەخۆشی ئایدز تۆمارکراون، لە ساڵی رابردووشدا تەنیا دوو حالەت هەبوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.12.1، رۆژی جیهانیی نەخۆشی ئایدزە، ساڵ دوای ساڵ نەخۆشیەکە روو لە زیادبوونە، لە پارێزگای دهۆکیش حاڵەتی نەخۆشی ئایدز روو لە زیادبوونە.

د.سەگڤان حەسەن، بەرپرسی هۆبەی نەخۆشیە گواستراوەکان لە تەندروستی گشتی دهۆک بە 964ـی وت، تەنیا ئەمساڵ سێ حاڵەتی ئایدز تۆمارکراون، لە سنووری پارێزگای دهۆک 15 کەس تووشی نەخۆشیەکە بوون، کە 11 کەسیان پیاون و چوار کەسیشیان ژنن.

وتیشی، تووشبووەکان 13 کەسیان خەڵکی دهۆکن، بەڵام لە دەرەوەی وڵات ژیاون و سێ کەسی دیکەش هاوڵاتی پارێزگای دهۆکن وتەمەنیان لەنێوان 15 ساڵ بۆ 40 ساڵیدایە.

“ئەوانەی ئیستا لە دهۆکن، دۆخیان باشە و لەژێر چاودێری پزیشکیدان، هەندێک لە نەخۆشەکان لە قۆناغی سەرەتایی نەخۆشییەکەدان و چارەسەر وەردەگرن،” د.سەگڤان حەسەن وای وت.

پێداچوونەوە: هاوبەش

رۆژی جیهانی ئایدز

رۆژی جیهانی ئایدز