ئومێد خۆشناو لەوێیە

بۆ جاری دووەم سەرۆكی شارەوانیی ئیستەنبۆڵ بانگهێشتی هەولێر كرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

پارێزگاری هەولێرە لە ئیستەنبوڵە و سەرۆكی شارەوانیی ئەو شارەشی بانگهێشتی هەولێر كرد، ئەویش قبوڵی كرد، ئەمە جاری دووەمە بانگهێشتی پایتەختی هەرێمی كوردستانی دەكات.

پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو و سەرۆکى شارەوانیى ئیستەنبۆڵ ئەكرەم ئیمامئۆغلوو ئەم ئێوارەیە لە شاری ئیستەنبوڵ كۆبوونەوە، كە پارێزگارەكەی خۆمان بە داوەتێكی فەرمی لەوێیە و بەشداریی پیشانگای MUSIAD EXP 2024دەكات، سەرۆكی ژووری بازرگانیی هەولێر گەیلان حاجی سەعیدیش هاوسەفەرییەتی.

“له‌ دیداره‌كه‌ جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئیستەنبۆڵ و هەولێر لە گشت بوارەکان بە تایبەتی بارزگانیی و بەهێزکردنی هەماهەنگیی لە نێوان هەردوولا کرایەوە”، ئەمە بە پێی راگەیاندراوی پارێزگاری هەولێر.

هەروەها ئاماژەیان بەوەش كردووە، پارێزگاری هەولێر بە فەرمی بانگهێشتی سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبۆڵ ئەکرەم ئیمام ئوغلووى کرد بۆ سەردانیکردنی هەولێر و لە بەرامبەریشدا ئەویش بە فەرمی بانگهێشتى پارێزگاری هەولێری کرد بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەیەکى تایبەت بە چارەسەرى کێشەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، کە بڕیارە 12.12ى ئەمساڵ لە ئیستەنبۆڵ بە بەشدارى پارێزگار و سەرۆک شارەوانییەکانى وڵاتانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و جیهان بەڕێوەبچێت، بۆ ئەو مەبەستەش هەردوولا بانگهێشتەکانی یەکتریان قبوڵ کرد.

ئومێد خۆشناو لە 25.7.2024 لە پاریس لە كۆنفرانسی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا جارێكی دیكە چاوی بە ئیمامئۆغلوو كەوتبوو، ئەوكاتیش داوەتی هەولێری كرد، بەڵام هێشتا سەرۆكی شارەوانیی ئیستەنبوڵ سەردانی هەولێری نەكردووە.

پارێزگاری هەولێر بۆ 964: سەرۆكی شارەوانیی ئیستەنبوڵم دا...

پارێزگاری هەولێر بۆ 964: سەرۆكی شارەوانیی ئیستەنبوڵم داوەتی هەولێر كرد