هاوکاری داراییشیان پێدەدرێت
رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان 700 منداڵی لەخۆگرتووە
964+
ژووری هەواڵ
لە رێگەی پرۆژەیەکەوە، رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان زیاتر لە 700 منداڵی بێسەرپەرشتی لە سلێمانی، هەولێر، دهۆک، هەڵەبجە و کەرکوک لەخۆگرتووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28.11.2024، رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان رایگەیاند، مانگانە هاوکاری دارایی بۆ ئەو منداڵانە دابین دەکات کە بێسەرپەرشتن و لە خێزانی هەژارن، بۆ ئەم مانگەش بڕی 91 ملیۆن و 495 هەزار دیناریان بۆ تەرخانکراوە.
بڕی 23 ملیۆن و 419 هەزار دیکە بۆ 63 منداڵ دابینکراوە کە خێزانەکانیان کەمدەرامەتن.
بەشێک لە هاوکارییەکان لەلایەن خێرخوازانەوە دابیندەکرێت و رێکخراوەکە دەڵێت، ” بەبێ هاوکارییەکانی ئەوان ئێمە نەماندەتوانی ئەم کۆمەکە گرنگە دابین بکەین”.