هەواڵەکان
وانەبێژانی کوردستان و مامۆستایانی کەرکوک هەڕەشە دەکەن
ژووری هەواڵ
مامۆستایان بە وانەبێژ و میلاکەوە هەریەکەیان لە ناوچەیەکەوە کێشەیەکیان هەیە وانەبێژان موچەی دوومانگیان خوراوە و لە کەرکوکیش مامۆستایانی خوێندنی کوردی داوای ئەوە دەکەن پەیوەندیان بە هەرێمەوە نەمێنێت و موچەکەیان بچێتە سەر بەغدا.
هەر لەسەر خۆپیشاندان دەمێنمەوە و ئەمجارە لە رانیەوە گردبوونەوەی خاوەن باخەکان هەبوو، قەرارە زەوی و باخەکانیان بەسەر فەرمانبەراندا دابەش بکرێت بۆیە داوادەکەن لە کۆڵ باخەکانی ئەوان ببنەوە و لە شوێنێکی دیکە زەوی بدەن بە فەرمانبەران.
کاکەییەکانی کوردستان داوایەکیان هەیە کە بە ماف و حەقی خۆیانی دەزانن ئەویش ئەوەیە کە لە سەرژمێریدا بە کاکەیی تۆمار بکرێن.
باڵەخانەیەکی نوێی گەورە بە شێوازیکی مودێرن بۆ کچانی بێ سەرپەرشتی پارێزگای دهۆک کرایەوە و چوونە ماڵە تازەکەیان.