دیمەنى كۆڵانێكى شه‌وى رابردووى ناحیه‌ى حاجی ئۆمەران له‌كاتى بەفر بارین و ده‌رده‌كه‌وێت كه سه‌گێكی به‌ڕه‌ڵا له كۆڵانهكهیه.. وێنه: سۆشیاڵ میدیاى حاجی ئۆمەران.
زیاتر له 300 سه‌گى لێیه و مه‌ترسین بۆ سه‌ر قوتابیه‌كان
له حاجی ئۆمه‌ران پێداویستى تایبه‌ت نییه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى سه‌گى به‌ڕه‌ڵا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سه‌نته‌رى ناحیه‌ى حاجى ئۆمه‌ران، ژماره‌یه‌كى زۆرى سه‌گى بهڕەڵا بڵاوبوونه‌وه‌ته‌وه نوێنه‌رێكی ئه‌و كۆمپانیایى كه زبڵ و خاشاك كۆده‌كاته‌وه ده‌ڵێت، به‌تایبه‌تیش له‌م زستانه مه‌ترسی گه‌وره‌ن له‌سه‌ر ئه‌و قوتابیانه‌ى كه ده‌چنه قوتابخانه‌كان.
شاره‌وانى ئه‌م ناحیه‌ی ئاگادارییه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و به هاوڵاتیه‌كانى ده‌ڵێت، له هه‌ر شوێنێك سه‌گى به‌ڕه‌ڵایان بینى ئاگاداران بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كۆبكرێنه‌وه و ره‌وانه‌ى شه‌ڵته‌رى سۆرانى بكه‌ن.
هێرش بۆڵى، نوێنه‌رى كۆمپانیاى هیزڵ كه كارى پاككردنه‌وه‌ى سنووره‌كه له زبڵ و خاشاك ده‌كات و له‌لایه‌ن شاره‌وانیشه‌وه ئه‌ركى كۆكردنه‌وه‌ى سه‌گه بهرهِلانهكانیان پێسپێردراوه، به 964ـى وت، پێداویستى تایبه‌تیان نیه بۆ \هو تیمه‌ى كارى كۆكردنه‌وه‌ى سه‌گه‌كان ده‌كه‌ن.
وتیشی “له‌ناو سه‌نته‌رى ناحیه زیاتر له 300 سه‌گى به‌ڕه‌ڵا هه‌یه مه‌ترسی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر یانى ئه‌و قوتابیانه دروستكردووه كه ده‌چنه قوتابخانه‌كان”.
ئاماژه‌ى بهوشهكرد، به‌م زستانه به‌رده‌وام سه‌گى به‌ڕه‌ڵا له ده‌ره‌وه‌ن و قوتابیانیش كه هاتوچۆى قوتابخانه‌كان ده‌كه‌ن به ئاگادییهكی زۆره‌وه دێن و ده‌چن.
باسی له‌وه‌شكرد، تیمێكیان راسپاردووه كه موچه‌ى 200 هه‌زار دیناریان پێده‌درێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا وه‌كو پێویست نه‌یانتوانیوه كۆیان بكه‌نه‌وه.
ئاشكراى كرد كه‌لوپه‌ل و پێداویستى گرتن و كۆكردنه‌وه‌ى سه‌گ له‌لای ئه‌و تیمه نییه بۆیه نه‌تواندراوه له‌ناو سه‌نته‌رى ناحیه نه‌هێڵدرێن، ده‌شڵێت “ئێستا تیمه‌كان خه‌ریكی دابینكردنى جۆره دهرمانێكن بۆ بێهۆشكردنى سه‌گه‌كان بۆئه‌وه‌ى بتوانن به ئاسانى بیانگرن و ره‌وانه‌ى شێڵتهرهكهى سۆرانیان بكه‌ن”.