رێگەی زینی وەرتێ وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئێستا دەتوانن بە بێ کێشە رێگەکە بەکار بهێنن
رێگەی زینی وەرتێ کرایەوە
ژێوار خدر
بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفربارینەی روویکردە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان، دوێنێ شەو رێگەی زینی وەرتێ، کە ئیدارەی سۆران و دەڤەری راپەڕین بەیەکەوە دەبەستێتەوە، بەفرێکی زۆری لێباری و ئەمەش وایکرد ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ رێگەکە دروستیببێ، بەڕێوەبەری ناحیەکەش داوای لە شۆفیران کرد ئەگەر بۆ کاری پێویست نەبیت رێگەکە بەکارنەهێنن.
هەر ئەمڕۆ سەرلەبەیانی تیمەکان دەستیانکرد بە پاک کردنەوەی رێگەکە و شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ بە 964ـی وت، ئێستا رێگەکە بە تەواوی پاککراوەتەوە، هیچ کێشەیەکی نەماوە و کراوەیە و هاڵاتییان دەتوانن بەکاریبهێنن.
هاوڵاتییەکی زۆری سنووری ئیدارەی راپەڕین، لە کاتی بەفرباریندا سەردانی زینی وەرتی دەکەن، بۆ وێنەگرتن و بینینی دیمەنی بەفر، سەردانی زینی وەرتێ دەکەن.