لە بەسرایە و خزمی پارێزگارە

مامۆستایەکی زانکۆی پەروەردەی وەرزش کچێکی هاوپیشەی کوشت

964+

ژوولی عەدنان

سەر لە ئێوارەی دوێنێ لە زانکۆی پەروەردەی وەرزشی لە بەسرا مامۆستایەکی زانکۆکە هاوپیشەیەکی خۆی دەکوژێت و دەستگیر دەکرێت، بکوژ خزمی پارێزگاری بەسرایە.

ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرا  لە راگەیاندراوێکی بۆ ئاژانسی مەرفا بڵاویکردووەتەوە و وێنەیەکی دەست 964 کەوتووە، دەڵێت ” تاوانبار خاڵی منداڵەکانمە بەڵام ئەمە رێگر نەبووە لەبەردەم پەیڕەوکردنی یاسا لەلایەن من و  هێزە ئەمنییەکان”.

وتیشی :خاڵی منداڵەکانم بە کوشتنی کچێک تاوانبارە کە مامۆستای زانکۆیە و هاوپیشەی بووە، بەڵام ئەم خزمایەتییە رێگر نییە لەبەردەم پەیڕەو کردنی یاسا و لە کۆتاییدا لەدوای دەرچوونی بریاڕی دادگا کەلەپچە کراوە، دوای 12 کاتژمێر لە ئەنجامدانی تاوانەکە دەستگیرکرا.

باسی لەوەشکرد کە سەرەڕای هەبوونی خزمایەتی لە نێوانیان بەڵام دەستگیرکردنی سەرەتایەکی دڵخۆشکەرە بۆ یاسا سەروەری بەسەر هەمووان بەبێ جیاوازی.

”یاسا لە هەموو کەس گەورەترە ئەگەر برای ژنی پارێزگاریش بێت” عیدانی وای وت.

ئەم مامۆستایە دوێنێ ئێوارە لە ناوچەی ئەبو خەسیب لە کۆلیژی پەروەردەی بەسڕا بەدەستی هاوپیشەی خۆی کوژرا، تائێستا هۆکاری کوستنی نەزانراوە.

بەتۆمەتی کوشتن و دزی و ساختەکردن 22 کەس دەستگیرکران

بەتۆمەتی کوشتن و دزی و ساختەکردن 22 کەس دەستگیرکران

تەرمی ژنێک گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی خانەقین و گومانی کو...

تەرمی ژنێک گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی خانەقین و گومانی کوشتنی لەسەرە