لە ورمێ

ئۆتۆمبێلێک لە رانەمەڕێکی دا و 16 سەری کوشت

شۆڕش قادری

لە یەکێک لە رێگاکانی ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ئۆتۆمبێلێک لە رانەمەڕێکی دا و 16 سەر مەڕی کوشت.

سەرچاوە خۆجێییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویانکردووەتەوە، لەسەر رێگای نێوان شنۆ – ورمێ نزیک گوندی گرکاشان، ئۆتۆمبێلێک لە رانەمەڕێکی داوە و 16 سەر مەڕی کوشتووە.

رێگاکانی پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بە یەکێک لە رێگا مەترسیدارەکانی ئێران لەقەڵەم دەدرێن و ساڵانە چەندین رووداوی هاتوچۆ تیایاندا روودەدەن.