"زیانی بۆ مرۆڤ نییە"
سەرما و نیوکاسڵ قڕیان خستووەتە مریشکی کێڵگە پەلەوەرییەکان
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
سەرما هات و قڕی خستووەتە مریشکی کێڵگە پەلەوەرییەکان، بەهۆی نەخۆشی نیوکاسڵەوە کێڵگە هەیە تەنانەت یەک مریشکیشی بۆدەرنەچووە.
د. نەهلە محەمەد پسپۆری ڤێتەرنەری مایکرۆبایۆلۆجی بە 964ـی وت، “لەوەتەی وەرزی سەرما هاتووە، نەخۆشییەکی بەربڵاو کێڵگە پەلەوەرییەکانی گرتووەتەوە و نەخۆشییەکە ڤایرۆسییە و ناوی نیوکاسڵە”.
“کێڵگە هەیە لە ماوەی هەفتەیەکدا زیاتر لە 50٪ـی مریشکەکانی بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە لەناو دەچن و کاتێکیش کێڵگەیەک توش دەبێت بە ئاسانی دەگوازرێتە بۆ کێڵگەیەکی دیکە”، نەهەلە محەمەد وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، نەخۆشییەکە هیچ زیانێکی بۆ تەندروستی مرۆڤ نییە و تەنها مریشکەکان لەناو دەبات.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری