لەسەر راوکردن و بیرى نایاسایى و زێدەڕۆیى

شەش کەس لە سنوورى ئیدارەى راپەڕین دەستگیرکران

964+

وریا فەتاح

لە سنوورى قەڵادزێ و رانیە، شەش کەس بە تۆمەتى راوى باڵندە و هەڵکەندنى بیرى نایاسایى و زێدەڕۆیى دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى راپەڕین بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 26.11.2024، مەفرەزەیەکی سەربە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لە بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەنگەسەر دوو هاوڵاتیان دەستگیرکرد و لە ئەنجامدا دەستگیرا بەسەر ئامێریکی بیر هەڵکەندن.

باس لەوەشکراوە، مەفرەزەیەکیان لە بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هـەڵشۆ لە سنوورى چیاى مامەندە، دوو هاوڵاتیان دەستگیرکرد کە زێدەڕۆییان کردبووە سەر مۆڵکى گشتیى.

لەسەر راوکردنیش مەفرەزەیەکى بنکەى پۆلیسى سەنگەسەر لە گوندى بانووەقەل، دوو راوچیان دەستگیرکرد ز 14 باڵندەى جۆرى بووکە سۆر کە لەلایەن راوچییەکانەوە راوکرابوو، ئازاد کران.

لەسەر راوکردن و بڕینەوەى دارى سروشتى پێنج کەس دەستگیرک...

لەسەر راوکردن و بڕینەوەى دارى سروشتى پێنج کەس دەستگیرکران