"لەقەندیلى سەربەرزەوە"
ساڵێک بەسەر مەرگى تاهیرى خەلیلى تێدەپەڕێت
964+
وریا فەتاح
ساڵێک لەمەوبەر لە 26ـى 11ـى 2023، هونەرمەند تاهیرى خەلیلى لە ماڵەکەى خۆى لەگەڕەکى راپەڕینى شارى سلێمانى، لە تەمەنى 67 ساڵیدا کۆچى دوایى کرد.
کەم کەس هەیە گوێى لە گۆرانى (لە قەندیلى سەربەرزەوە) نەبووبێت کە تاهیرى خەلیلى وتویەتى.
هونەرمەند تاهیر خەلیلی ساڵی 1956 لە شاری بۆکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، بە هونەرمەندى گۆرانییە نیشتمانییەکان ناسراوە، بەرهەمی یەکەمی خۆی لە تەمەنی 15 ساڵیدا بڵاوکردوەتەوە، دوای چەندین گۆرانی و سرود لە رۆژهەڵاتی کوردستان و تاران، ساڵی 1979 بووەتە پێشمەرگە لە ریزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان، کە ئێستا ناوەکەی بوە بە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران.
یەکێک لە گۆرانییە بەناوبانگەکانی ئەم هونەرمەندى لە گۆرانی لە (قەندیلی سەربەرزەوە)یە کە ناوبانگ و گوێگرێکى زۆرى هەیە.
بەشێکى دیکە لە بەرهەمەکانى
شیرین و شیرین
بۆ مەھاباد
سروودی راپەڕین
کاکی شوان
خاسەکەو
شەوی تاریک و بێدەنگی
گوڵی مەھاباد
کیژۆڵەی کوردستان