دوو دیمه‌نى له‌كاتى دروستكردنى پڕۆژه‌كه‌ى سه‌ر رووبار‌ى خانكێ... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى ناحیه‌ى خانكێ.
بۆ دوو ناحیه و قه‌زایه‌ك و به‌شێكى سه‌نته‌رى دهۆكه
پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ى گواستنه‌وه‌ى ئاو له‌سه‌ر رووبار‌ى خانكێ ده‌ستیپێكردووه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سه‌ر ئاوى رووبار‌ى خانكێ پڕۆژه‌یه‌ك بۆ گواستنه‌وه‌ى ئاو ده‌ستپێكردووه له‌رێگه‌ى دروستكردنى ئه‌مبارى كۆكردنه‌وه‌ى ئاو، ئاوى رووباره‌كه ده‌گوازێته‌وه بۆ سه‌نته‌ره‌كانى ناحیه‌ى خانكێ، فایده و قه‌زاى سێمێل و به‌شێكی ناو سه‌نته‌رى پارێزگاى دهۆك.
پڕۆژه‌كه ئه‌نتیكێ ئاوى خانكێی پێده‌ڵێن و له سه‌ر ئاوى رووبار‌ى ئه‌م ناحیه‌یه بونیات ده‌ندرێت و زیاتر له چوار ملیار دینارى بۆ ته‌رخان كراوه.
زه‌رده‌شت شێخ شامۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى خانكێ به 964ـى وت، ئه‌مبارێكی كۆنكرێتى له لێوارى رووباره‌كه دروستده‌كرێت و دواى كۆكردنه‌وه‌ى ئاو تیایدا ئاوه‌كه ده‌گوازێته‌وه بۆ ئه‌م چه‌ند شوێنه.
وتیشی “پڕۆژه‌كه رۆژانه هه‌زار و 300 مه‌تر موكه‌عه‌ب ئاو به‌رهه‌م ده‌هێنێت و جگه له‌ناوخۆى سه‌نته‌رى خانكێ ناحیه‌یه‌كى دیكه و قه‌زایه‌ك و به‌شێكى ناو سه‌نته‌رى دهۆك سوودى لێ وه‌رده‌گرن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بودجه‌ى پڕۆژه‌كه چوار ملیار و 340 ملیۆن و 987 هه‌زار دیناره و له‌لایه‌ن دوو كۆمپانیاوه كارى جێبه‌جێكردنى بۆ ده‌كرێت كه بریتین له كۆمپانیاكانى لەڤەند و دۆسکی گروپ.
ره‌ه‌نیشیكرده‌وه، له ئه‌گه‌رى كه‌مبوونه‌وه و دابه‌زینی ئاستى ئاوى رووباره‌كه هیچ كاریگه‌رییه‌كى خراپ له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه ناكات و ئاوى ئه‌مباركراوى تێدا ده‌مێنێته‌وه.
ماوه‌ى ته‌واو كردنى پڕۆژه‌كه 360 رۆژى بۆ داندراوه و له 2025 دا ته‌واو ده‌كرێت.