"كاریگه‌رى له‌سه‌ر ژیانى هاوڵاتیان نه‌بووە"
به هۆى پڕۆژه‌ى دووسایدكردن 80 دوكانى ناو حاجی ئۆمەران تێكدراون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سه‌نته‌رى ناحیه‌ى حاجى ئۆمه‌رانى سه‌ر به قه‌زاى چۆمان، پڕۆژه‌ى دووسایدكردنى شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كه‌ى جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌هۆیه‌وه 80 دوكانى هاوڵاتیان تێكدراون، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش ده‌ڵێت، تێكدانى دوكانه‌كان هیچ كاریگه‌رییه‌كى له‌سه‌ر ژیانى خه‌ڵكه‌كه دروست نه‌كردووه.
پڕۆژه‌كه له ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى حاجى ئۆمه‌رانه‌وه به درێژایی نزیکەی سێ كیلۆمه‌تر ده‌ستپێده‌كات تا كۆتایی سه‌نته‌رى ناحیه.
عه‌بدولوه‌هاب مه‌حمود، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى حاجی ئۆمه‌ران به 964ـى پڕۆژه‌كه وه‌زاره‌تى شاره‌وانى جێبه‌جێی ده‌كات و په‌یوه‌ندی به پڕۆژه‌ى رێگاى هامڵتۆنه‌وه نییه، به‌ڵكو تایبه‌ته به سه‌نته‌رى ناحیه.
وتیشی “به‌هۆى دووسایكردنه‌كه‌وە 80 دوكانى هاوڵاتیان له‌ناو سه‌نته‌ر تێكدراون، به‌ڵام هیچ كاریگه‌رییه‌كى خراپی له‌سه‌ر ژیانى رۆژانه‌ى خه‌ڵكى به‌جێنه‌هێشتووه، چونكه له شوێنێكی دیكه به شێوه‌یه‌كی كاتى دوكانه‌كانیان داناوه‌ته‌وه تا پڕۆژه‌كه كۆتایی دێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، به‌پێی ئه‌و پلانه‌ى دایانناوه، پڕۆژه‌كه له 1.10.2025 ته‌واو ده‌كرێت و بڕى پێنج ملیار دیناریش بۆ جێبه‌جێكردنه‌كه‌ى ته‌رخان كراوه.
روونیشیكرده‌وه، له پڕۆژه‌ى به دووسایدكردنه‌كه كارى جوانكارى و ئیناره‌ى سه‌ر شه‌قامه‌كه و گواستنه‌وه‌ى ئاو و ئاوه‌ڕۆش بۆ ناحیه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت.