سستمى غازى ئۆتۆمبێله‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه
بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە له سنوورى حه‌ویجه سێ کەس گیانی لەدەستدا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە له‌سنوورى قه‌زاى حه‌ویجه سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
رووداوه‌كه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 24.11.2024 لە نزیک گوندی حەلاوەی قەزاكە بووه.
ئەحمەد رێسان، لە تیمی ئاگرکوژێنەوەی حەویجە بە 964ـی وت، رووداوه‌كه بریتی بووه له وه‌رگه‌ڕانى ئۆتۆمبێلێک كه بەهۆی خێرایی لێخوڕینەوە روویداوە.
وتیشی “ئەو ئۆتۆمبێلە بە سیستمی غاز کاری کردوە دەستبەجێ تەقیوەته‌وه و به‌هۆیه‌وه سێ سەرنشینی ناو ئۆتۆمبێلەکە گیانی لە دەستداوە و یەکێکی دیکەش بەسەختی بریندار بووە.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، سەرجەمیان رەوانەی نەخۆشخانەی گشتى حەویجە کراون.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن