شاخەوانەکان خەرەندی رواندزیان پاککردەوە
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گروپێكی شاخه‌وانی، بەشێک لە خەرەندی رواندزیان لە پاشماوە و زبڵی فڕێدراو پاککردەوە، کە ئەو ناوچەیە یەکێکە لە شوێنە سەرنجڕاکێشەکانی هەرێمی کوردستان و ده‌یان چیرۆك و به‌سه‌رهاتى مێژووی لێ ده‌گێڕنه‌وه.
خەرەندى رواندز، دیارده‌یه‌كی سروشتىیه و له دوو گه‌لیى پێكهاتووه، كه هه‌ریه‌كه‌یان درێژییه‌كه‌یان چوار كیلۆمه‌تر و قوڵییه‌كه‌یان نزیكه‌ى 500 مه‌تر ده‌بێت.
بەشی چالاكییەكانی فیدراسیۆنی شاخەوانی كوردستان لەگەڵ شارەوانی و قایمقامیەتی رواندز، بەشێكی خەرەندەکەیان لە زبڵ و خاشاك خاوێنكردەوە.
بێستوون ساڵح، بەرپرسی بەشی چالاكییەكانی فیدراسیۆنی شاخەوانیی كوردستان، رۆژى 1ى شوباتى 2023، له په‌ڕه‌ى فه‌یسبووكه‌كه‌یان ده‌ڵێت “ئەو شوێنەی پاككراوەتەوە، شوێنێكی سەخت و هەڵدێر و ئەستەم بوو، بۆیە لە رێگای دانانی (كارگا)ی شاخەوانیی و بەكارهێنانی كەلوپەلی تەكنیكییەوە توانرا زبڵ و خاشاكەكە كۆبكرێتەوە”.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات “بۆگەنی ئەو زبڵ و خاشاكە دانیشتوانی نزیك ئەو شوێنەی هەراسان كردبوو، پاككردنەوەی ئەو شوێنەش بۆ تیمەكانی شارەوانی سەخت بوو”.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی مێژوویی به‌شێوه‌یه‌كی دڵنیایی ئاماژه‌ى به سه‌رده‌مى دروستبونى ئه‌و خه‌ره‌نده نه‌داوه، به‌ڵام به‌پێی قسه‌ى شاره‌زایانى مێژوو له‌و شاره، باس له ده‌یان هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌كرێت كه ئه‌و خه‌ره‌نده به‌هۆى رووداوێكی سروشتییه‌وه دروستبووبێت.