کەشێکی سارد بەڕێوەیە و بەفر بارین دەستپێدەکات
خۆتان پۆشتە بکەن
کەشێکی سارد بەڕێوەیە؛ بەفر بارین دەستپێدەکات
964+
شۆڕش قادری
لە ئەمشەوەوە باران بارین دەستپێدەکاتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت، لەگەڵ ئەوەشدا کەشێکی سارد روو لە ناوچەکانی کوردستان دەکات، بۆیە پێویستە هەر لە ئێستاوە خۆتان پۆشتە بکەن.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ یەکشەممە 24.11.2024 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور، لەشەودا کاریگەری شەپۆڵێکی باران بارین لەگەڵ کاریگەری بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری، روو لەناوچەکە دەکات.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمشەو باران بارین لەناوچە جیاجیاکان دەستپێدەکات بەشێوەی نمە باران و لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لە درەنگانی شەودا، بەفربارین لە ناوچە سنوورییەکان دەستپێدەکات.
سبەی دووشەممەش، کاریگەری شەپۆڵی باران بارین زیاتر دەبێت و پلەی گەرما دوو بۆ پێنج پلە دادەبەزێت و شەپۆلێکی بەفربارین سەرجەم ناوچە سنوورییەکان و ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 20 پلەی سیلیزی
دهۆک: 22 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 23 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 12 پلەی سیلیزی
سۆران: 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 24 پلەی سیلیزی