عێراق لە بەردەم هەڵبژاردنێکی چارەنووسسازدایە - وێنە: ئەرشیفی 964
كۆمیسیۆنی باڵا
رەنگە سبەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی كوردستان پەسەند بكرێت
ئەرسەلان عەبدوڵا
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرای كرد، ئەم هەفتەیە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی كۆمیسیۆنی باڵا ئەنجام دەدرێت و ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پەسند دەكرێت.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەمڕۆ شەممە 23.11.2024 بە تۆڕی 964ی راگەیاند، ئەم هەفتەیە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی كۆمیسیۆنی باڵا بەڕێوەدەچێت و ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان پەسەند بكرێت.
وتیشی، بۆی هەیە كۆبوونەوەكە سبەی یەكشەممە بەڕێوەبچێت.
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە 20.10.2024 بەڕێوەچوو، كە رێژەی بەشداریكردنی خەڵكی هەرێمی كوردستان زیاتر لە 72% بوو.