لە هەولێر

سێ ماتۆڕسوار بەشێوەیەکی مەترسیدار سەرکێشی دەکەن

964+

شۆڕش قادری

لە شاری هەولێر سێ گەنج بە شێوەیەکی مەترسیدار سەرکێشی بە ماتۆڕەکانیان دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر گرتەڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا دەردەکەوێت، سێ گەنج لە شەقامێک کە پێدەچێت جادەی 150ـیی هەولێر بێت، بە ماتۆڕەکانیان سەرکێشی دەکەن، بەشێوەیەک لەسەر ماتۆڕەکانیان راکشاون و بەخێراییەکی زۆر لێیان دەخوڕن.

هێمن حەمەئەمین وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بۆ 964 پشتڕاستیکردەوە کە شوێنەکە شەقامی 150ـیی هەولێرە و وتی، “ئەم جۆرە لێخوڕینە مەترسی زۆری بۆسەر ژیانی شۆفێری ماتۆڕەکە هەیە و ئەگەری هەیە رووداوی هاتوچۆی لێبکەوێتەوە”.

داوایشی لە گەنجان کرد، خۆیان لەو جۆرە سەرکێشیانە بەدوور بگرن و مەترسی بۆ سەر گیانی خۆیان و هاوڵاتیان دروست نەکەن.

لە هەولێر چوار دزی ماتۆڕسکیل دەستگیر کران

لە هەولێر چوار دزی ماتۆڕسکیل دەستگیر کران

ماتۆڕسوارێک خۆی کێشا بە ستوونێکی کارەباداو گیانی لەدە...

ماتۆڕسوارێک خۆی کێشا بە ستوونێکی کارەباداو گیانی لەدەست دا

زیاتر لە 25 ماتۆڕیان لە هەولێر دزیوە و دەستگیر كران

زیاتر لە 25 ماتۆڕیان لە هەولێر دزیوە و دەستگیر كران