سەرجەمیان بریندارن
هەشت کەس؛ لە سەرژمێری گەڕانەوە و ئۆتۆمبێلەکەیان وەرگەڕا
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
لە نزیک بازگەی ماوش لە سنووری دوزخورماتوو، بەیانی ئەمڕۆ هەینی ئۆتۆمبێلێک لەجۆری پیکاب بەهۆی تیژڕەوییەوە کۆنتڕۆڵی لەدەستدا وەرگەڕا، وتەبێژی هاتوچۆی باکووری دوزخورماتوو بە 964ی وت، سەرجەم سەرنشینەکانی برینداربوون.
بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن سەرجەم سەرنشینەکان کە ئەندامی دوو خێزان بوون، بۆ نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکانی دوزخورماتوو گواستراونەتەوە.ئ
ئەحسان عەباس، وتەبێژی هاتوچۆی باکووری دوزخورماتوو بە 964ـی وت، دوو خێزان لە دوزخورماتووە ویستویانە بچنەوە گوندەکەی خۆیان لە سنووری ماوش، بەڵام لە نزیک گوندەکەیان و لەسەر رێگای گشتی کەرکوک بەغدا، ئۆتۆمبێلەکەیان وەرگەڕا و سەرجەم ئەندامانی خێزانەکە برینداربوون.
خێزانەکە، لە دوو پیاو، دوو ژن و چوار منداڵ پێک هاتوون.
شوان عەبدوڵا، وتەبێژی نەخۆشخانەی گشتی دوزخورماتوو، ئەمڕۆ هەینی ئەوەی بە964 وت، دوو لە بریندارەکان بەهۆی ناجێگیری باری تەندروستییانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک کراون، کە منداڵێک و پیاوێکی بەتەمەنن.
خێزانەکە بۆ سەرژمێری سەردانی دوزخورماتوو یان کردووە و ئەمڕۆ ویستوویانە بگەڕێنەوەم بەڵام لەڕێگا توشی رووداوەکە بوون.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا