وا پێشبینی دەکرێ

ئەمڕۆ و سبەی ئاسمانی کوردستان هەور و هەتاوە

964+
ئەحمەد مستەفا

کەشناسی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممە، ئاسمان ناوچەکانی کوردستان بە گشتی هەور و هەتاو دەبێ، سبەی پلەکانی گەرمان کەمێک بەرزتر دەبنەوە.

کەشی ئەمڕۆ هەینی وەک ئەوەی کەشناسی پێشنی دەکات، ئاسمانەکە بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، خێرایى با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت لەنێوان، 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

هەروەها، سبەی شەممە 23.11.2024، کەشی ناوچەکانی هەرێمی کورستان، ئاسمانەکەی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێ ناوچە و کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ هەینی.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 22 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 20 پلەى سیلیزى
دهۆک : 22 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 24 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 21 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 23 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 12 پلەى سیلیزى
سۆران : 20 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 25 پلەى سیلیزى