بەرهەمی گروپی شانۆی هەوارە
مۆنۆدرامای “سەلمە” لە فێستیڤاڵی میسر پلەی یەکەمی بەدەست هێنا
توانا نەقی
گروپی شانۆیی هەوار کە لە کەرکوکەوە چوونەتە وڵاتی میسر خەڵات و سەرکەوتنێکی دیکەیان خستەوە سەر خەرمانی کارەکانیان و پلەی یەکەمیان لە نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆیی شەرم شێخ بەدەست هێنا.
نەژاد نەجم سەرپەرشتیاری گروپی هەوار و دەرهێنەری مۆنۆ درامای سەلمە بە 964ـی وت، مۆنۆ دراماکە بەرهەمی گرپی شانوی هەوارە و بە هاوبەشی و نوێنەرایەتی کوردستان، عێراق و وڵاتی فەرەنسا بەشداری لەو فێستیڤاڵەدا کردووە.
وتیشی، لەناو 30 وڵاتی بەشدار بوو لە فێشتیڤاڵەکەدا توانیویانە پلەی یەکەم و خەڵاتی باشترین بەرهەمی نمایشی شانۆیی بەدەست بهێنن.
فێستیڤاڵی شانۆیی گەنجانی شەرم شێخ لە وڵاتی میسر ئەمە نۆیەمین خولی بوو بەڕێوەچوو زیاتر لە 30 وڵاتم تیایدا بەشداربوون و چەنین بەرهەمی شانۆیی تیادا نمایش کراوە.
مۆنۆ درامای سەلمە لەلایەن ئەکتەری کورد هەوار فارس و ئەکەتەری فەرەنسی ئۆغیلی ئامپغت نمایش کراوە.