لەگەڵ سەرژمێری کاری خێریش دەکەن

کارمەندانی سەرژمێری خەریکن ژن و پیاوێک پێکدەهێننەوە

964+

عەزیز عەبدوڵا -چەمچەماڵ

کارمەندەکانی سەرژمێری هەندێ کێشەیان دێتە رێ تووشی بەزمی کردوون، نازانن چۆن بڕیار بدەن و بە چ شێوەیەک تۆماریان بکەن، یەکێک لە هاوسەری تۆرەوە، یەکێکی تر منداڵەکانی لە دەرەوەی وڵات لە دایکبوون، ئەمانیش دۆش داماون و نازانن چی بکەن.

هێمن عەلی یەکێکە لە کارمەندانی سەرژمێری لە چەمچەماڵ، لەو ماڵانەی سەردانیان کردوون دوو بەزمیان تووش بووە، ئێستا نازانن چی بکەن و ماوەتەوە بۆ سبەی.

چوونەتە ماڵێک پیاوەکە فۆڕمی خۆراک و پێداویستیەکانی لانەبووە، وتوویەتی لای ژنەکەمەو ئەویش تۆراوەو نامداتەوە، ئێستا تیمەکە دەیانەوێت قەناعەت بە خانماکە بهێنن هەردوکیان پێکەوە تۆمار بکەن و هەوڵێکیش دەدەن پێکیان بهێننەوە، هێمن دەڵێت ”سبەی دەچمە ماڵی ژنەکە بەڵکو رازی بێت”.

کەیسێکی تر کە تووشیان بووە تۆماری ماڵێک بووە کە کوڕەکەیان لە دەرەوەی وڵاتە، ئەم پیاوە پێش ئەوەی بڕوات دوو منداڵیان هەبووەو کارتی نیشتیمانیان هەیە، بەڵام لە ئەوروپا دوو منداڵیان بووە ئەوان هیچ ناسنامەیەکی عێراقییان نییە، ئێستا ئەمان تیاماون و نازانن چی بکەن، هێمن دەڵێت ”دەبێ قسەیەک لەگەڵ سەروو خۆمان بکەین و ئەوە بمێنێتەوە بۆ سبەی”.

خێزانەکان گەڕاونەتەوە خانەقین بۆ سەرژمێری

خێزانەکان گەڕاونەتەوە خانەقین بۆ سەرژمێری