بۆ کارکردن لە دەرەوەی ئەوێن

خێزانەکان گەڕاونەتەوە خانەقین بۆ سەرژمێری

964+

راژان باجەڵان – خانەقین

خانەقینییەکان لە زۆربەی ناوچەکانی عێراق بەرەو شارەکەیان گەڕاونەتەوە بۆ ناونووسکردنی خۆیان لەسەر زێدی باو و باپیرانیان.

خاوەن ئوتێلێکیش لە دوێنێوە دەرگای ژوورەکانی بەبێ بەرامبەر بۆ ئاوەڵا کردوون

هاوڵاتییەکیش بە کۆمەڵێک دۆکیۆمێنتەوە هاتووەتەوە و دەڵێت، “ئێرە زێدی باوباپیرانمە و لێرە ناوە تۆمار دەکەم”.

ماوەی دوو رۆژە ئوتێلی ئاغا لە خانەقین بە خۆڕایی سەرجەم سویتەکانی بۆ ئاوارە خانەقینییەکان کردووەتەوە تا بتوانن خۆیان ناونووس بکەن لە سەرژمێریدا.

عەلی غازی ئاغا خاوەنی ئوتێلەکەیە بە 964ی وت، لە دوێنێوە 28 خێزان هاتوونەتە ئۆتێلەکە و تەواوی پێداویستییەکانیان و جێی حەسانەوەیان بە خۆڕاییە .

ئەبوعەباس هاوڵاتییەکی خانەقینییە و دانیشتووی شاری بەغدایە بۆ964ی گێڕایەوە، زێدی باوباپیران نابێ لەیاد بکرێت هاتنەوەی خۆی و هەشت سەرخێزانی لەم دوو رۆژەدا بۆ ئەوێ، بە ئەرکی سەرشانی دەزانێت.

ئەندازیار عەباس تۆفیق دانیشتووی شاری کەلارە و بە کۆڵێک لە دۆکیۆمێنت هاتووەتەوە، کە هەندێکیان سەروو سەد ساڵ تەمەنیانە و بە پەیامنێری964ی وتو “من منداڵی گەڕەکی حەمیدییەم لە تەنیشت مزگەوتی شێخ فەتاح منداڵیم بەسەربردووە، بەڵام بارودۆخ و گوزەرانی ژیان ئاوارەی کردینە شارەکانی دیكە، ئێستاش لەگەڵ خێزان و دایکە 90 ساڵەکەم هاتوومەتەوە ئەم شارە بۆ ئەوەی کوردبوون و خانەقینییەتی خۆمان ئیسپات بکەین”

تیمەکانی سەرژمێری لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە سەرقاڵی سەرژمێرین و دەرگا بە دەرگا ناو و تەمەنی ئەندامانی خێزانەکان تۆمار دەکەن.

سەرژمێرییەکەی ئەم چەند رۆژە دەبێتە دەیەمین سەرژمێری لە مێژووی عێراقدا، بڕیاربوو هەموو 10 ساڵ جارێک لە سەرژمێری ئەنجام بدرێت، بەڵام نەکرا.

پێداچوونەوە: ژوولی عەدنان

37 ساڵی تەواوە لە کوردستان سەرژمێری نەکراوە

37 ساڵی تەواوە لە کوردستان سەرژمێری نەکراوە

سەرژمێری ئەمڕۆ و سبەی کۆتایی نایەت و قۆناغێکی دیکەی ما...

سەرژمێری ئەمڕۆ و سبەی کۆتایی نایەت و قۆناغێکی دیکەی ماوە