"رەشبین نیم و واقع بینم"
میهران شیری: دراماکانی رەمەزان هەر لە دیالۆگەوە تا وێنەگرتن و رووناکیش هەڵەیە
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
میهران شیری، ئەکتەر و دەرهێنەر لە دۆخی سینەما و دراما و هونەری کوردی ناڕازییە و دەشڵێت، دراماکانی رەمەزان لە دیالۆگەوە تا وێنەگرتن و رووناکیشی هەڵەیە.
پەیامنێری 964 لەناو بازاڕ چاوی کەوت بە میهران شیری، پێکەوە گفتوگۆیان کرد دەربارەی هونەری ئێستا، بەڵام هیچ رازی نەبوو لەوەی هەیە و وتیشی، من رەشبین نیم و واقیع بینم، ئێستا هونەر بووەتە پەیوەندی تایبەتی نێوان هونەرمەندان و بەرپرس و کەسایەتییەک و باری داراییش خراپە.
لەو نێوەندەدا باسی لە دوو درامای دیاری ئێستای رەمەزان کرد کە لەسەر شاشەکان نمایش دەکرێت، وتی، هیچ باش نییە، ئامادەم لەگەڵ دەرهێنەرەکان دانیشم و پێیان بڵێم بۆ هەڵەیە.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح