وێنه‌ى ئه‌و دوو گه‌نجه‌ى له كه‌له‌كچى ونبوونه... گرافیك: 964+
ئامۆزاى یه‌كترین
دوو گه‌نجى ناحیه‌ى كه‌له‌كچی بێسه‌روشوێنن
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دوو گه‌نجى ناحیه‌ى كه‌له‌كچی سه‌ر به قه‌زاى شێخان له دوێنێوه له ماڵ چوونه‌ته‌ده‌ر و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، باوكى یه‌كێكیان ده‌ڵێت، نازانین بۆ كوێ چوونه.
گه‌نجه‌كان دانیشتووى گه‌ڕه‌كى به‌رازى سه‌روون له ناحیه‌كه و یه‌كه‌میان ناوى ئەحمەد یەحیا و دووه‌میشیان ناوى دیار دانیاله.
یه‌حیا، باوكى ئه‌حمه‌د به 964ـى وت، لە دوای نیوەڕۆی دوێنێوه له ماڵ ده‌رچوونه و هه‌واڵیان پێداون كه له ناوچه‌ى باتێلا له سنوورى شێخان بیندراون، به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
وتیشی “هه‌ردووكیان ئامۆزاى یه‌كترین و یه‌كه‌مجاره ونده‌بن و هیچ كێشه و گرفتێكیشیان له‌گه‌ڵ هیچ كه‌س و خانه‌واده‌یه‌كدا نییه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، لایه‌نه ئه‌منییه‌كانى پۆلیس و ئاسایشیان له ناحیه‌ى كه‌له‌كچى ئاگاداركردووه‌ته‌وه، ئه‌وانیش خۆیان له رێگه‌ى خۆیان دۆست و خزمانه‌وه سۆراغیان ده‌كه‌ن.
كه‌سوكارى ئه‌م دوو گه‌نجه داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن له هه‌ر شوێنێك ئه‌م دوو گه‌نجه‌یان بینى پەیوەندی بەو ژمارەوە بکه‌ن:
07504294355