له چه‌مچه‌ماڵ و بازیان
هێزه ئه‌منییه‌كان پاسه‌وانى له ماڵى ئه‌و هاوڵاتییانه ده‌كه‌ن بۆ سه‌رژمێرى گه‌ڕاونه‌ته‌وه كه‌ركوك
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هێزه ئه‌منییه‌كانى ئاسایش، له دره‌نگانى شه‌وى رابردووه‌وه له كۆڵان و شه‌قامه‌كانى چه‌مچه‌ماڵ و بازیان بڵاوبوونه‌ته‌وه بۆ پارێزگاریكردنى سه‌روماڵى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى كه به‌مه‌به‌ستى سه‌رژمێریكردن گه‌ڕاونه‌ته‌وه كه‌ركوك.
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی هۆشداری توندى داوه‌تە هاوڵاتیان كه له كاتژمێر 11.00ـی شه‌وى رابردووه‌وه بەهەموو شێوەیەک هاتوچۆی پیادە و ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکیل و هەر جۆرێکی دیكه‌ی گوێزەرەوە له‌و دوو قه‌زایه قەدەغەیە.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منى له‌سنوورى چه‌مچه‌ماڵ به 964ـى وت، به‌شێكی زۆرى ئه‌و هاوڵاتیانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه كه‌ركوك به‌مه‌به‌ستى ئەنجامدانی سه‌رژمێری كه له‌ره‌سه‌ندا خه‌ڵكى كه‌ركوكن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا هاتووه، ئیجرائاتی توند دەگرنەبەر و لێپرسینەوە لەو کەسانە دەکەن کە لە دەرەوەی ماڵەکانیانن و هەرکەسێک و بەهەر جۆرە بیانوییەک لە دەرەوە بێت، ئیجرائات و لێپرسینەوەی توندی له‌گه‌ڵدا دەکرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی داوا ده‌كات هاوڵاتیان لەوکاتەی دیاریکراوە، تا کۆتاییهاتنی پڕۆسەی سەرژمێریی پابەندبن بە بڕیارەکانەوە و لە ماڵەکانیان بمێننەوە، بەپێچەوانەوە هەرکەسێک و بەهەر جۆرە بیانوییەک لە دەرەوە بێت، ئیجرائات و لێپرسینەوەی توندی له‌گه‌ڵدا دەکرێت.