باران بارین لە شەقامێکی سلێمانی _ وێنە: ئەرشیفی 964
شەپۆلێک لەرێیە
سلێمانی زۆرترین بڕی بارانی لێ باریوە
ئەحمەد مستەفا
کەشناسی هەرێمی کوردستان بەپێی داتاکانی ئاشکرای کرد، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لە سلێمانی زۆرترین بڕی باران بارین بە 8.6 تۆمار کردووە و لە دوکان بە 0.2 کەمترین رێژەی باران باریوە.
داتاکەی کەشناسی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی 24 کاتژمێر و لە 9:00ی بەیانی دوێنێ دووشەممە بۆ هەمان ماوەی رۆژی سێشەممە تۆمار کراوە.
ئەوە لە کاتێکدا، پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشناسی بە 964ی وت، هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی سەرما و بەفر و باران ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما لە پێنج بۆ هەشت پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ ژێر سفر دادەبەزێت.
باسی لەوەشکرد، ئەمە یەکەم شەپۆلی سەرمای بەهێز و بەفر و باران بارینە لە وەرزی سەرمای هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە، گۆرانکاری بەردەوام روودەدات و لە کاتی نزیک بووونەوە لە جێگیری بوونی، دەتوانرێ پێوانەی بارین و ماوەی مانەوەی بکرێ.
باران بارین لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو؛